وەزارەتی پەروەردە لەبارەی لابردنی کتێبی پەرەوەردەی ئیسلامی رونکردنەوە دەدات
٢٨ی ئابی ٢٠٢١
١٬٣٥٢
سەبارەت بە ئەو دەنگۆیانەی بڵاو بۆتەوە دەربارەی لابردنی کتێبی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەکانی خوێندن، ئێمە وەکو وەزارەتی پەروەردە بە ھەموولایەکی ڕادەگەیەنین کە ئەو بابەتە ھیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە کتێبەکانی پەروەردەی ئیسلامی نە لابراوە و نە لاشدەبرێت و نەھیچ بەرنامەیەکیشمان بۆ ئەم بابەتە ھەیە، بەڵکو بایەخ و گرنگی زۆریشی پێدراوە، بەداخەوە ھەندێک کەس ئەم بانگەشەیە دەکەن کە وەک کەرەستەیەکی سیاسی و بۆ مەرامی ھەڵبژاردن بەکاری دەھێنن .
وەزارەتی پەروەردە
٢٨ی٨ ی٢٠٢١