لە سلێمانی چوار تۆمەتبار دەستگیركران كە هێرشیان كردبووە سەر هاوڵاتییەك و چاویان كوێر كردبوو
کوردسات نیوز
٢٥ی ئابی ٢٠٢١
٥٬٢٨٢
لە ڕاگەیەنراوێکی پۆلیسی سلێمانیدا ئاماژەی بەوەکراوە ، لە نزیک باخی گشتی چوار تۆمەتبار ھەڵیان کوتاوەتە سەر ھاوڵاتییەکی تەمەن ٣٥ و بەھەرچواریان لێیانداوەو بەرەو شوێنیکی نادیار ھەڵاتبوون ، داوی گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕوداوەکە بریندارەکە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە و بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی دەرکەوت بەھۆکاری لێدانەکە چاوێکی لەدەستداوە .
بەوتەی پۆلیس ، لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکەکراو بریندارەکە ھیچ کام لە تۆمەتبارانی ھەڵاتوی نەناسیوەتەوە ، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤١٢ لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .