شاھۆ عوسمان قائیمقامی قەزای شارباژێر، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، سەعات شەشی بەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگییەوە، سنووری گوندەکانی شێخڵمارێن و ڕەنگێنە و کانی خەیلان لە سنووری ناحیەی زەلان بۆردوومانکراون.


وتیشی، بۆردومانەکە زیانی گیانی و سووتانی پوشوپاوانی نەبووە، بەڵام یەک خانەباخ بەھۆی بۆردوومانەکەوە ڕووخاوە.


ھەروەھا  زانا ڕەحمان قائیمقامی پێنجوێن بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، سەعات ٦:٢٠ دەقیقە بۆ سەعات ٦:٣٠ لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە نزیک گوندەکانی ھۆمەرەسێنان و کانی میران و قزلجە و میران و وڵیاوا بۆردوومانکراوە و ئەو شوێنانەشی بۆردوومانکراوە تەنھا چەند سەد مەترێک لە ھاوڵاتیانەوە دووربووە. وتیشی، بۆردوومانەکە ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.