قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەی وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی پەیوەست بە ووزەی كرد
٢٣ی ئابی ٢٠٢١
١٬٢٣٥
هەروەها جەختلەوەكرایەوە، وەزارەتی كارەبا هەموو توانایەك بخاتەگەڕ بۆ زیادكردنی ئاستی پێدانی وزەی كارەبا بە هاوڵاتیان و باشتركردنی رێوشوێنەكانی بژاردنی قەرزەكانی هاوڵاتیان بەجۆرێك بێت بتوانن بیگێڕنەوە و لۆدی زۆری سەر فەرمانگەكانی كارەبا دابەش بكرێت و كەم بكرێتەوە.
لەبارەی نرخی بەنزینەوە گفتوگۆ لەبارەی هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخەكەی كرا كە كەمبوونەوەی هاوردەیە بەتایبەت هەرێمی كوردستان ڕۆژانە پێویستی بە شەش ملیۆن و نیو لیتر هەیە، جگە لەمەش نرخەكەی لەسەر ئاستی جیهان بەرز بووەتەوە. لەمبارەیەشەوە وزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕاسپێردرا بەرچاوڕوونی زیاتر بداتە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران.