قوباد تاڵەبانی : سەرقاڵی پێداچوونەوەین بەو یاسا و رێکارانەی رێگرن لەبەردەم وەبەرھێناندا
٢٣ی ئابی ٢٠٢١
٩١٨
جێگری سەرۆکی حکومەت داوای لە وەفدە بەریتانییەکە کرد ھانی کۆمپانیاکانی شانشینی یەکگرتوو بدەن وەبەرھێنانی زیاتر بکەن لە کوردستان بەتایبەت کە ئێستا حکومەت سەرقاڵی پێداچوونەوەیە بەو یاسا و رێکارانەی رێگر و لەمپەرن لەبەردەم وەبەرھێناندا. ھەروەھا باسی لەوەکرد لە ھەرێمی کوردستان ھەندێک دەرفەتی وەبەرھێنان ھەن تا ئێستا کاریان تێدا نەکراوە لەوانەش وزەی خۆر و دروستکردنی بەنداوی جۆراوجۆر و چۆنییەتی بەرێوەبردنی سامانی ئاو.
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر سیستمی بانک لە ھەرێمی کوردستان و کەموکوڕییەکانی خرانەبەرباس؛ لەوانەش نەبوونی ھەماھەنگی لەنێوان لقی بانکەکان، چاکسازیکردن لەم کەرتەش بە ئەرکێکی ھەنوکەیی لەقەڵەمدرا و شاندە بەریتانییەکە وەبەرھێنانیان لەم بوارە بەگرنگ دایە قەڵەم.