سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی ھەرێم بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ئەو ٢٠٠ ملیار دینارەی مانگانە وەک پێشینە حکومەتی عێراق بۆ دابەشکردنی مووچە رەوانەی ھەرێمی دەکات، تا ئێستا نەگەشتووە و بڕیارە لەم رۆژانەدا رەوانە بکرێت. ئاشکراشیکرد، ئەگەر لەم ھەفتەیەشدا ٢٠٠ ملیارەکە نەگات بە دڵنیایی لە رۆژی چوارشەممەی ئەم ھەفتەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی ھەموو وەزارەتەکان دەکرێت. لەبارەی دواکەوتنی ناردنی ٢٠٠ ملیارەکە، سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی رایگەیاند، ئەمڕۆ لە عێراق دەستکرا بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و ئەو شایستە داراییەی ھەرێمی کوردستانیش خراوەتە لیستی مووچەی وەزارەتەکانی عێراق و لە رۆژانی داھاتوودا رەوانە دەکرێت.