ھاتووچۆی گەشتیاری لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە دەستیپێکردەوە
کوردسات نیوز
٢١ی ئابی ٢٠٢١
١٬٤٩٢
دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر ھاوڵاتی و گەشتیاری ئێران بە مەبەستی زیارەت و بەشداریکردن لە یادی عاشورا بەبێ ڤیزا ھاتنە ھەرێمی کوردستان و لەوێشەوە چوونە کەربەلا و شارەکانی عێراق، لە ئێوارەی ١٦ی ئابەوە ئێران ھاتووچۆی گەشتیاری لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ڕاگرت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەمڕۆوە ھاتووچۆی گەشتیاری لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە دەستیپێکردەوە و ھاوڵاتیان و گەشتیاران دەتوانن بە ڤیزا لە ڕێگەی دەروازەکەوە سەردانی ئێران بکەن.