"ناسک سدیق" بەڕێوەبەری ئامادەیی ژیانەوە لە کەرکوک لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ھەموو پێداویستییەکان بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ئامادەیی بە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی  دەستپێکردووە.


وتیشی، ھەفتانە دوو تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت و ڕۆژی ١١ی ئەیلولی ٢٠٢١ تاقیکردنەوەکان کۆتاییان دێت.