دیبەیتێکی تایبەت لە بارەی ھەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت
٢١ی ئابی ٢٠٢١
٨٧٥
"ڕزگار حاجی حەمە" لێپرسراوی مەکتەبی بیر و ھوشیاری یەکێتی لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، لەو دیبەیتەدا گرنگی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ھەڵبژاردن شیدەکرێتەوە، چونکە لە ئێستادا بەسیستمێکی نوێ ھەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت.
سەبارەت بە دواخستنی ھەڵبژاردنیش ڕایگەیاند، کۆمسیۆن ھەموو ئامادەکارییەکی بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن کردووە، دواخستنیشی ئەگەرێکی لاوازە.