وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم ڕایگەیاند، بۆ ساڵی نوێی خوێندن و دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن ئامادەکاری پێویست کراوە، ئەنجومەنی وەزارەتیش بڕیاریداوە خوێندنی ساڵی ٢٠٢١ - ٢٠٢٢ لە زانکۆکانی کوردستان لەناو ھۆڵەکانی خوێندن بێت، بە مەرجێک ڕەوشی تەندروستی بەرەو خراپی نەڕوات.


لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا ھاتووە، پڕۆسەی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێمی کوردستان لە ١ی ئەیلول بە دواوە بە پێی ساڵنامەی زانکۆیی زانکۆکان، بە پلان و بەرنامەی گونجاو دەستپێدەکاتەوە، لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانیش کار کراوە بۆ چارەسەرکردنی گرفتە داراییەکانی زانکۆکان و پڕکردنەوەی پێداویستییەکان، بۆ ئەوەی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان سەرکەوتوو بێت.