ھەرێم لەبارەی کۆچبەرە کوردەکانەوە داوایەک لە لیتوانیا دەکات
١٨ی ئابی ٢٠٢١
١٬٢٨٧
لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی چارەنووسی ئەو ھاووڵاتییە کوردانەی لە لیتوانیان کۆبوونەوە.
سەفین دزەیی رایگەیاند، لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ لێپرسراوانی لیتوانیا و وەزارەتی دەرەوەی عێراق و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەردەوامن بۆ دیاریکردنی چارەنووسی ئەو پەنابەرە کوردانەی کە ئێستا ٣٧ کەسیان گیریان خواردووە و ئەوانی تریش لەکەمپدان.