زیاتر لە ٣٥٪ی پڕۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی تەواو کرا
کوردسات نیوز
١٧ی ئابی ٢٠٢١
١٬١٠١
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و لیژنەی شارەوانییەکانی ئەنجومەنەکە، شەقامی ١٠٠ مەترییان بەسەرکردەوە و "ئازاد محەمەد" سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، کارەکانی پڕۆژەکە زۆر بە باشی بەڕێوەدەچن و ئەو سەرنج و تێبینیانەشی لەسەر کارەکانی پڕۆژەکە ھەیانە دەخرێنەڕوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکانی قەرەبووکردنەوەی ئەو خاوەن باخ و زەوی و خانوو و پڕۆژانەش دەکەن کە موڵکەکانیان دەکەونە بەر شەقامی ١٠٠ مەتری.