چەند کەسێک بە تۆمەتی دزینی پرسیارەکانی پۆلی ١٢ دەستگیر دەکرێن
کوردسات نیوز
١٦ی ئابی ٢٠٢١
١٬٦٥٩
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، لە سنوری پارێزگای دھۆک چەند کەسێک لە رۆژانی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی پرسیارەکانیان دزە پێکردووە و دواتر دەستگیرکراون، لەناو ئەو کەسانەی دەستگیرکراون مامۆستا و پارێزەریش ھەیە.
بۆ روونکردنەوە لەسەر ئەو کەیسە، کوردسات نیوز پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایش و پۆلیس و پەروەردەی پارێزگای دھۆک کرد بەڵام ھیچ لایەنێکیان ئامادە نەبوون زانیاری لەسەر بدەن و رایانگەیاند، کەیسە لە ئاسایش لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت.