قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی ئەرشەد ئەحمەد ئاغا زێباری دەکات
کوردسات نیوز
١٦ی ئابی ٢٠٢١
٢٬٣١٥
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو (ئەرشەد ئەحمەد ئاغا زێباری)
بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (ئەرشەد ئەحمەد ئاغا زێباری) سەرۆک عەشیرەتی زێباری-مان بیست، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتانم دەزانم.
ئەرشەد ئاغای کۆچکردوو سەرۆک عەشیرەتی زێباری بوو، یەکێک بوو لەو خەباتگێڕانەی عەشیرەتی زێباری کەرۆڵێکی کاریگەریان ھەبووە لەکایەی سیاسی عێراقی و کوردستاندا، قوربانی و خەباتیان لەبەرچاوە.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە، لەپەروەردگار دەپاڕێینەوە کۆچکردوو (ئەرشەد ئەحمەد ئاغا زێباری) بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبوری و دڵنەوایی بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران