فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە شەنگال بۆردومان کرد
کوردسات نیوز
١٦ی ئابی ٢٠٢١
٥٨٥
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بۆردومانەکەی تورکیا، کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە، تا ئێستاش زانیاری رەسمی لەسەر زیانە گیانی و مادییەکان بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام بەپێی چەند زانیارییەک دوو کەس کوژراون و چواری تریش برینداربوون.
ھەر دوای بۆردومانەکەش مینێکی چێنراو لەناو بازاڕی کۆنی شەنگال تەقیەوە.