ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی کەرکوک ڤاکسین وەردەگرن
١٤ی ئابی ٢٠٢١
٤٠٨
فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بڵاویکردەوە، لە ڕۆژێکدا زیاتر لە چوار ھەزار کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە لە ڕێی نزیکەی ١٠٠ ناوەندەوە کە بۆ پێدانی ڤاکسین لە سنوری پارێزگای کەرکوک کراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆی ئەو کەسانەی لە کەرکوک ڤاکسینیان وەرگرتووە گەیشتووەتە ١٠٥ ھەزار و ٤٠٩ کەس.