پۆلیسی کەرکوک تەواوی تۆمەتبارانی کەیسی ژنە کوژراوەکەی دەستگیرکرد
١١ی ئابی ٢٠٢١
١٬٥٧٢
عەمید کاوە غەریب فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک پێی ڕاگەیاندین، دوای تێپەڕبوونی ٧٢ سەعات بەسەر ڕووداوەکەدا کە یەکێک تۆمەتبارانی ئەو تاوانەیان دەستگیرکرد و دەستگیرکراوەکە دانی بە تاوانەکەدا نا، دوو تۆمەتباری تریشیان دەستگیرکرد. وتیشی، دوو تۆمەتبارەکەی تری ئەو کەیسەش بە ھەمان شێوە دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا.
فەرماندەی پۆلیسی کەرکۆک ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا تەواوی تۆمەتبارانی ئەو کەیسە دەستگیرکراون و دەدرێنە دادگا، ئاشکراشیکرد، کێشەکە کۆمەڵایەتی بووە و بە پێی لێکۆڵینەوەکانیش دەرکەوتووە ئەو کەسانەی تاوانەکەیان ئەنجامداوە نزیکی ئەو خێزانەن.