بافڵ تاڵەبانی : دەمانەوێت قاچاخچێتی و دەستخستنە بینەقاقای بازرگانان بنبڕ بکەین
کوردسات نیوز
١١ی ئابی ٢٠٢١
٧٠٤
"بافڵ تاڵەبانی" رایگەیاند، دەیانەوێت یاسا سەروەر بێت و روبەڕووی گەندەڵی ببنەوە و قاچاخچێتی، دەستخستنە بینەقاقای بازرگانان بنبڕ بکەن و رێگە لە بەھەدەردانی سامانی گشتی بگرن. وتیشی گۆڕانکارییەکانی ناو یەکێتی لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و گەڕاندنەوەی شکۆ بووە بۆ یاسا، دوورخستنەوەی ئەو کەسانە بووە کە یەکێتییان بۆ بەرژەوەندی تایبەت بەکارھێناوە و لە گەندەڵییەوە تێوەگلاون و حزبیان بۆ مەرامی شەخسی بەکاردەھێنا.
"بافڵ تاڵەبانی" راشیگەیاند، یەکێتی لەگەڵ یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و دروستکردنی ھێزێکی نیشتمانییە.
لەبەرامبەر ھاریکاری و ھاوکاری نێوان ھەرێمی کوردستان و ھۆڵەنداش، جەخت لەپەرەپێدانی پەیوەندییەکان و ھەماھەنگی کرایەوە لەبوارەکانی ئابوری و پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ.