محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند : بەھۆی کەمکردنەوەی ئەو بڕە بەنزینەی لە ئێرانەوە ھاوردەی پارێزگای سلێمانی دەکرێت نرخی ھەر لیترێت بەنزین لە سلێمانی ٢٥ دینار زیادی کردووە  رەتیشی کردەوە، جێگیرکردنی ھێز لە دەوازە سنورییەکانی پارێزگای سلێمانی ھۆکار بێت بۆ زیادبونی نرخی بەنزین بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی راشگەیاند: بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت و پارێزگاری سلێمانی ھاتوونەتە دەنگ  و لەھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە کێشەکە ئاگادار کراوەتەوە بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی کەمدا ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت و بڕی پێویستی بەنزین ھاودەبکرێت بەمەش نرخی بەنزین لە سلێمانی دەگەڕێتەوە دۆخی پێشووتر .

 لە ئێستاشدا نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ بە ٨٠٠ دینار و موحەسەن بە ٨٥٠ دینار و بەنزینی سوپەر بە ٩٢٥ دینار دەفرۆشرێت.