باڵيۆزی بەریتانیا : هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ چاكسازی لە بوارەكانی دادگەری و کارگێڕیدا
١٠ی ئابی ٢٠٢١
٩٠٥
لە کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزی بەریتانیا پشتیوانی تەواوی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ پرۆسەی چاکسازی لە ھەرێمی کوردستان و رایگەیاند لەمەودوا بە تایبەت لە نزیکەوە ھاوکاری ھەرێمی کوردستان دەکات بۆ چاکسازی لە بوارەکانی دادگەری و کارگێڕیدا.
لەم چوارچێوەیەشدا قوباد تاڵەبانی گۆڕانکارییەکان و چاکسازییەکانی ئەمدواییەی بۆ شاندی میوان ڕوون کردەوە، ئەوانیش لای خۆیانەوە پاڵپشتی تەواوی خۆیان بۆ ھەنگاوەکانی جێگری سەرۆک وەزیران دەربڕی و گفتیان دا لەمەولا زیاتر لە پەیوەندیدا بن بۆ پشتیوانیکردنی ھەنگاوەکانی چاکسازی.
لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراقیشەوە، ھەردوولا ھاوڕابوون لە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و جەختیان کردەوە دەبێت پرۆسەیەکی پاک و بێگەردبێت.