بە ھاوکاری ئەڵمانیا نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەرەوێڵەیی لە سلێمانی دروست دەکرێت
١٠ی ئابی ٢٠٢١
١٬٤٤٣
"د. عەبدوڵا ئەحمەد" جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بەھۆی زیادبوونی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێم، ئەڵمانیا لە ڕێگەی کونسوڵخانەکەیەوە ھاوکار بووە لە دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی نوێی تایبەت بە نەخۆشییە گوازراوەکان لە سلێمانی.
وتیشی، نەخۆشخانەکە پێکھاتووە لە ١٠٠ قەرەوێڵە و ٣٨یان بۆ چاودێری چڕ دابین دەکرێت، ڕوونیشیکردەوە، لە مانگی ١١ی ٢٠٢٠وە دەستکراوە بە دروستکردنی نەخۆشخانەکە و بیناکەی تەواوکراوە، لە ئێستادا چاوەڕێن ئامێر و دەرمان و پێداویستییەکانی تر دابین بکرێت و لە مانگی داھاتووەوە دەست بکرێت بە وەرگرتن و چارەسەرکردنی نەخۆش.