لە کەرکوک بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی ئەفسەرێکی پۆلیسی نەوتدا تەقیەوە
کوردسات نیوز
٦ی ئابی ٢٠٢١
٤٨٣
لە بارەی تەقینەوەکەوە سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی عروبە بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند تەقینەوەکە لە سنوری بنکەکەی ئێمەدا ڕوویداوە.
سەرچاوەکە وتیشی، بۆمبەکە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپلدا تەقیوەتەوە کە خاوەنەکەی ئەفسەرە و لە پۆلیسی نەوتی باکور دەوام دەکات. ڕاشیگەیاند، ھێشتا بۆمان ڕوون نەبووەتەوە کە جۆری بۆمبەکە دەستی بووە یان لکێندراو.
وتیشی، تەقینەوەکە تەنیا زیانی ماددی بە ئۆتۆمبیلی ئەفسەرەکە گەیاندووە و زیانی گیانی بە دواوە نەبووە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.