فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، فڕۆکەخانە پابەندی جێبەجێکردنی ڕێنمایەکانی لیژنەی باڵای بەرنگاربوونەوەی کۆرۆنایە بۆ ڕۆشتن یان ھاتنەوە لەکاتی گەشتەکاندا، ھاوکات کۆمپانیاکان بەرپرسن لە ھەر ڕێنماییەک کە جێبەجێبکرێت لە وڵاتانی دەرەوە،  پێویستە ھاووڵاتیانی ناوەوە و دەرەوەی ھەرێمیش لە ڕێنماییەکان ئاگادار بکرێنەوە.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، بۆ ڕۆشتن لە کاتی گەشتکردن، پێویستە ھاووڵاتی پشکنینی کۆرۆنای کردبێت و ئەنجامەکەی بە نێگەتیڤ دەرچوبێت، ھەروەھا بۆ ھاتنەوەش ئەو ھاووڵاتییەی بەڵگەی پشکنینی نێگەتیڤ یان بەڵگەی ھەردوو ژەمی ڤاکسینی ھەڵگرتبێت ڕێگە پێدراوە و بە ئاسایی داخڵی ھەرێمی کوردستان دەبێت.
جەخت لەوەشکراوەتەوە، ئەو کەسەی ھیچ بەڵگەیەکی پێ نییە تیمەکانی تەندروستی پشکنینی بۆ ئەنجام ئەدەن پێش داخڵ بوونی بۆ ھەرێمی کوردستان.