وەزیری پەروەردەی ھەرێم و وەفدێکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کۆبونەوە
٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٨٣٢
وتیشی، بەشێکی لە کۆبونەوەکە رەوشی دوو ساڵی رابردووی خوێندن و گرفتەکانی بەردەم خوێندن تاوتوێکرا، بڕیارە پێش دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنیش کۆنفرانسێکی پەروەردەیی رێکبخرێت بۆ دانانی نەخشە رێگەیەک بۆ قەرەبووکردنەوەی خوێندن و راھێنانی مامۆستایان.
راشیگەیاند، بەپێی ساڵنامەی خوێندن ئەگەر رەوشی تەندروستی رێگە بدات و ڤایرۆسی کۆرۆنا گرفت بۆ پڕۆسەی خوێندن دروست نەکات، بڕیارە لە ١ی ئەیلولی داھاتوو پڕۆسەی خوێندن دەستپێبکاتەوە.