بڕیاری لێخۆشبوون لە لێبرینی ٢%ی پاڵپشتی بنەتۆوی گەنمی جوتیاران دەدرێت
کوردسات نیوز
٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١
١٬١٧١
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم رایگەیاند، لە کۆبونەوەی وەزیری کشتوکاڵ و ئەنجومەنی وەزارەت و کۆمپانیاکانی قەیوان و خۆشناو بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرۆسەی وەرگرتن و کڕینەوەی گەنمی جوتیاران لەلایەن ھەردوو کۆمپانیا، چەند بڕیارێکی گرنگ پەسند کران.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، گرنگترینیان بریاردان بوو بە لێخۆشبوون لە لێبرینی لە ٢%ی پاڵپشتی بنەتۆوی گەنمی جوتیاران لە پارەی پڕۆژەی بەبازارکردن لەلایەن ھەردوو کۆمپانیای "خۆشناو و قەیوان.