دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی مانگی شوبات، لە دادگای ھەولێر دادگاییکردنی پێنج رۆژنامەنووس و چالاکوانی بادینان بەڕێوەچوو،  تیایدا بە تۆمەتی  ھەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی سزای شەش ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێنرا، دادگای پیداچوونەوەی ھەرێمیش بڕیاریدا بە پەسەندکردنی بڕیارەکە. 


پارێزەرانی دەستگیرکراوەکانیش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، ستەمێکی زۆر لە دەستگیرکراونی بادینان کراوە و تەنھا بە بڕیارێکی لێبوردنی تایبەت  لەلایەن سەرۆکی ھەرێمەوە دەکرێت ئازاد بکرێن.