وۆرک شۆپێکی تایبەت لە بارەی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بەڕێوەدەچێت
٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٣٥٠
ڕێکخراوی "دابین" وۆرک شۆپێکی تایبەت بە یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ ژمارەیەک لە یاساناسان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە سلێمانی ڕێکدەخات، بە مەبەستی ھەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی و دەستبەرکردنی ماف و ئیمتیازاتەکانی خانەنشینان لە ھەرێمی کوردستان.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە ماوەی ڕابردوو وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و چەند ڕێکخراوێکی تری کۆمەڵی مەدەنی پڕۆژەی ھەمواری یاسای خانەنشینانیان ئامادەکردووە، پەرلەمانی کوردستانیش پڕۆژەیەکی بۆ ھەمواری یاساکە ئامادە کردووە.