ھاوسەرۆکانی یەکێتیی : بە ھەموو شێوەیەک سیاسەتی مەزھەبی و نەتەوەیی و زۆرینە و کەمینە و خۆسەپێنی رەتدەکەینەوە
کوردسات نیوز
٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٦٥٣
لەبارەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ھاوپەیمانی کوردستان لەنێوان یەکێتی و گۆڕانیش ھاوسەرۆکان دووپاتیانکردەوە، لەگەڵ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردن لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت کەببێتە مایەی رەزامەندی ھەمووان و خێر و خۆشی بۆ وڵات، راشیانگەیاند ھاوپەیمانی کوردستان ھەنگاوێکە بۆ یەکڕیزی نیشتمانیی کورد، دووپاتشیانکردەوە دوای ھەڵبژاردنەکان دەرفەت گونجاوە بۆئەوەی ھاوپەیمانی کوردستان لەگەڵ ھێزە کوردستانی و عێراقییەکان لەبەرەیەکی فراوانی نیشتمانی کۆببینەوە.
پەیوەندییەکانی ھەرێم و عێراق و پابەندبوونی ھەردوولا بەرێکەوتن و ناردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لەبەردەوامی گفتوگۆکان و چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و بەرژەوەندی گشتی کرایەوە.