نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لەبارەی ناردنی پشکی ھەرێم رونکردنەوە دەدات
کوردسات نیوز
٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٤٬١٦٧
فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، ھەرچەندە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پێشتر بڕیاریدا بە ناردنی ٢٠٠ ملیاری مانگە بۆ ھەرێمی کوردستان، بەڵام لە ئێستادا فشاری ھەندێک لایەنی عیراقی ھەیە بۆ ڕێگری لە ناردنی ئەو پارەیە بۆ ھەرێمی کوردستان و ئەو لایەنانەش ئەو ھەوڵەیان وەک بانگەشەیەک بۆ ھەڵبژاردنەکان بەکاردەھێنن.
وتیشی، "دڵنیایی بە ئێمە دراوە پارەکە رەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت و ھیوادارین ھەفتەی داھاتوو پارەکە بگاتە ھەرێمی کوردستان".