لیوا عەبدولقادر عەزیز بەڕێوەبەری گشتی ھاتوچۆی ھەرێم لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز وتی، "تاوەکو ئێستا ھیچ بڕیارێکی فەرمی نییە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو ئوتومبێلە بێ سەرەتایانەی کە لەماوەی رابردوو لەلایەن ھاتوچۆی پارێزگاکانەوە ئامار کراون".


باسی لەوەشکرد، نوسراوێک لە ھاتوچۆی سلێمانی لەوبارەیەوە ھەبووە، بەڵام ئەوە وەکو رونکردنەوە بووە بۆ ھاتوچۆی ناوشار کە ئەو ئوتومبێلانە لەکاتی سەرپێچی کردن و کەوتنە ناو مەفرەزەکان رێکاری یاساییان لەگەڵدا بگیرێتەبەر نەوەک بەتایبەت بەدواداچوونیان بۆ بکرێت و دەستگیر بکرێن.


لیوا عەبدولقادر عەزیز بەڕێوەبەری گشتی ھاتوچۆی ھەرێم  جەختی لەوەشکردەوە، تاوەکو بە بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ چارەنوسیان دیاری دەکرێت، ئەو ئوتومبێلە بێ سەرەتایانە دەستگیر ناکرێن.