خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردن دەکات
١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٥٥٦
دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا لەگەڵ ئەندامانی پێشووی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی جەزیرە و فورات کوبووەوە و رەوشی سیاسی و ئابوری ناوچەکە و میکانیزمی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان تاوتوێکران تایبەت بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان کە بڕیارە ئەمساڵ بەڕێوەبچێت و کۆمسیۆنێکی نوێش دروست بکرێت.
بڕیاری ھەڵبژاردنە خۆجییەکان لە گۆنگرەی نوێنەرانی ھەرێمی جەزیرە و فورات لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە دەرکرا.