سەرکردەیەکی فەتح: عێراقییەکان شانازی بە ھەڵوێستەکانی یەکێتییەوە دەکەن
١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١
١٬٣٠١
سەرکردە سیاسییەکانی عێراق بە گرنگییەوە باس لە گرنگی سەردانە چەند ڕۆژییەکەی وەفدی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی بۆ بەغداد دەکەن و دەڵێن، یەکێتی ڕۆڵی گەورەی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق ھەیە و ئەمەش درێژکراوەی ئەو مێژووەیە کە یەکێتی بە سەرۆکایەتی سەرۆک مام جەلال لە ڕابردوودا ھەمیشە کلیلی چارەسەر بووە و وڵاتی لە ناکۆکییە قوڵ و کێشە گەورەکان پاراستووە.