بە پیێ میدیاکانی رۆژئاڤا چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە دوو حەفتەی رابردوودا شەش کەس لە گوندی دێرسوانی سەر بە ناوچەی شەران و گوندی مەسیکای سەر بە ناوچەی جندرێسی ھەرێمی عەرفینیان رفاندووە. ھەروەھا دوای وەرگرتنی پارە رفێنراوەکان ئازادکراون.

لە لایەکی تروەوە چەکدارەکان ھاوڵاتی بە ناوی عەلی عارف خەلکی گوندی قیبار کە زیاتر لە سێ سال و سێ مانگ بوو لە لای چەکدارەکان  زیندانیکراوبو لە ھەشتی ئەم مانگە ئازادکرا.