وەفدی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی لە درێژەی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا، سەردانی د.فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری پێشووی عێراقی لە بەغداد کرد، بە پێی زانیارییەکان لە دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی ھەرێم و بەغداد و ڕەوشی سیاسی عێراق و پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە.