قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری دارایی و لایەنەکانی پەیوەست بە سیستەمی بایۆمەتری کۆبووەوە
٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٦٩٣
لەو بارەیەوە قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند: ھەنگاوی باشمان بڕیوە بەرەو دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی حکومەتی ھەرێم لە ڕێی بانکەوە پشت بەست بە سیستەمی بایۆمەتری.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، دەستپێکردنی دروستکردن و دابەشکردنی "ژمارەی بێھاوتای کەسی" ڕاگەیاند کە بریتییە لە ژمارەیەکی تایبەت بە ھەر مووچەخۆرێک و ھاوکار دەبێت بە گەیاندنی خزمەتگۆزاری بە مووچەخۆران کە یەکێکیان کردنەوەی ھەژماری بانکییە بۆ ئەوەی پڕۆسەی دابەشکردنی مووچە بە ئەلکترۆنی بکرێت. ئەوەشی وت کە لیژنەی باڵای بایۆمەتری قۆناغی باشیان بڕیوە بەو ئاڕاستەیە.
جەختیش کرایەوە کە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی ھەرێم لەسەر بنەمای داتاکانی بایۆمەتری بێت وەک لەیاسای چاکسازییدا ھاتووە.
لەکۆبوونەوەکەدا ھیوا ئەفەندی بەرپرسی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری و سەفین غەفور ڕاوێژکاری تایبەتی جێگری سەرۆک وەزیران و بەڕێوبەری بانک و گەنجینەکان بەشدار بوون.