لاھور شێخ جەنگی وتیشی، لە ڕێگەی ھەڵبژاردنەوە دەتوانین گۆڕانکاریی گەورە و ڕاستەقینە بکەین بە تایبەت ڕاستکردنەوەی ئەو بارە لارەی بەسەر میللەتەکەماندا ھێنراوە و جەختیشیکردەوە لەوەی ڕێککەوتن لەگەڵ بەغداد تەنیا بۆ مووچە نەبووە، بەڵکو بۆ بە ھێزی پێگەی کورد و بەدیھێنانی ئامانجە نیشتمانی و نەتەوەییەکانمانە، ئاشکراشیکرد کورد بەشداربووە لە نووسینەوەی دەستوور و زۆرینەی کورد دەنگی پێداوە و ھەر ئەو دەستوورەش دەکەینە بنەما بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانمان بە تایبەتی کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان. لەکۆتایدا لاھور شێخ وتی، دژی شەڕی براکوژین و ڕێگە نادەین پەلکێش بکرێین بۆ شەڕی بەوەکالەت، بێدەنگیش نابین و لە داھاتووشدا ھەوڵی جدی دەدەین بۆ دوورخستنەوەی مەترسیی ھەڵگیرسانی ئاگری ئەو شەڕە.