قوباد تاڵەبانی سەردانی ئاسایشی سلێمانی کرد
٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١
جێگری سەرۆک وەزیران ئەوەشی ڕوونکردەوە ،ھەموو ھەنگاوێک بۆ ئاوەدانی و خزمەت بەبێ بەرقەرارکردنی ئارامی سەرکەوتوو نابێت و پاراستنی سەروماڵی ھاوڵاتیان و ھەستکردنیان بە ئۆقرەیی کاری لە پێشینەی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە.
بەڕێوبەری ئاسایشی پارێزگای سلیمانی و گەورە ئەفسەران لای خۆیانەوە سەرنج و بیروبۆچوونی خۆیان لەبارەی کارەکانیان خستەڕوو بۆ جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و ئەویش بەبایەخەوە گوێبیستیان بوو.