بافڵ تاڵەبانی : پێشوازی لە ھەر ھەوڵێک دەکەن کە گیانی تەبایی و پێکەوەژیان زیندووبکاتەوە
کوردسات نیوز
٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٦٩٦
لەدیدارێکدا کە بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ئامادەبوون، بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی، ئابووری و ئەمنی لە ھەرێم و عێراق تاوتوێکران و بۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا. ھەردوولا جەختیان لە بەھێزکردن و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ھەموو لایەن و نەتەوە و پێکھاتەکان کردەوە لەپێناو چارەسەری ریشەیی کێشەکانی نێوان ھەرێم و عێراق.
بافڵ تاڵەبانی بڕیار و ستراتیژی یەکێتی خستەڕوو و وتی، یەکێتی لەگەڵ زمانی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن ھەیە و پێشوازی لە ھەر ھەوڵێکیش دەکات کە گیانی تەبایی و پێکەوەژیان زیندووبکاتەوە و بڕوای بە کاری ھاوبەش ھەبێت.
ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق تەوەرێکی تری کۆبوونەکەوە بوو و وەفدی یەکێتی ھەڵوێستی یەکێتییان خستەڕوو و رایانگەیاند، یەکێتی لەگەڵ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنە لە وادەی خۆی و ئەمەشمان بە ھەموو لایەنەکان راگەیاندووە. پێویستە ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بەچاودێری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەڕێوەبچێت و دووربێت لە ھەموو دەستتێوەردانێک.