لە کۆبوونەوەکەدا کە لە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی داوایکرد وەک ئەندامێکی فەخری ئەنجومەنەکە قبوڵی بکەن و ھەموو پشتیوانییەکی بۆ کارەکانیان دووپات کردەوە.


لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی داوای لە ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی کرد دیدگای نوێ بخەنەڕوو بۆ پڕۆژەی ستراتیژی لە سلێمانی. ھەروەھا داوایکرد کار بکەن بۆ کەمکردنەوەی ڕۆتین و خێراترکردنی خزمەتگوزارییەکان.


جێگری سەرۆک وەزیران ئەوەشی ڕاگەیاند، بەم نزیکانە دەسەڵاتەکان شۆڕ دەکرێتەوە بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و بەڕێوبەرایەتییەکان و دەسەڵاتی زیاتریان دەبێت و پێویستە کەڵک لەم دەرفەتە وەربگیرێت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتی زیاتر بە ھاوڵاتیان. 


لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی گوێی لە پێشنیار و بیروڕای ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی گرت لە بارەی باشترکردنی ئەدای ئەنجومەنەکە.