قوباد تاڵەبانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەسەرکردەوە
٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٣٩١
لە سەردانەکەیدا جێگری سەرۆک وەزیران، چەند بەشێکی فڕۆکەخانەی بەسەرکردەوە، دواتر بە ئامادەبوونی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانە، لەگەڵ بەڕێوەبەر و لێپرسراوانی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و بەش و بنکەکانی ناو فڕۆکەخانە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی سوپاسی بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانە و ستافەکەی کرد، کە سەرەڕای قەیرانی دارایی و بارودۆخی کۆرۆنا، توانیویانە دڵسۆزانە برەو بە پێشکەوتنی فڕۆکەخانە بدەن.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆک وەزیران، پشتیوانی حکومەتی ھەرێمی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەربڕی و داوای بەردەوامی لێکردن لە پێشکەوتن و خزمەتکردنی زیاتری گەشتیاران.