ئەدیب سندی بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکار لە سنوری زاخۆ بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، سەعات حەوتی بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی چوونی ھێزێکی پێشمەرگە لەگەڵ ھێزێکی پاسەوانانی سنور بۆ کۆنترۆڵکردنی چەند خاڵێک لە بەرزاییەکانی کێرە لە زنجیرە شاخەکانی خامتیر، بە قەناس تەقیان لێکراوە و بەھۆیەوە پێشمەرگەیەک شەھید بوو، وتیشی، ئەو ھێرشە پەکەکە کردوویەتی.


لەلایەکی تریشەوە بە پێی زانیارییەکان تا ئێستا شوێنی ھێرشەکە بە ڕەسمی دیاری نەکراوە و پەکەکەش ھیچ ڕوونکردنەوەیەکی بڵاونەکردووەتەوە، ھاوکات چەند خاڵێکی سەربازیی تورکیاش لە بەرزاییەکانی شاخی خامتیر ھەن کە زۆر نزیکن لەو خاڵەی ھێزەکانی پێشمەرگە.