یەکێتی زانایانی ئایینی پڕۆژەپێشنیازێک لە بارەی دەستوری ھەرێم دەداتە پەرلەمان
٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٧٧٩
مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان ڕایگەیاند، یەکێتی زانایان پشتیوانە بۆ ھەنگاوەکانی نوسینەوەی دەستوری ھەرێم، بەڵام گرنگە ئەو دەستورە تایبەتمەندی کۆمەڵگەی کوردستان لەبەرچاو بگرێت، بە تایبەتی پێگەی ئیسلام لەناو دەستور وەک ئایینی ڕەسمی و سەرچاوەی سەرەکی یاسادانان دابنرێت.
ڕاشیگەیاندووە، زانایانی ئایینی لە کوردستان بە بایەخەوە لە دەستور و پرسی ماف و ئازادییەکان و مافی پێکھاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی تر دەڕوانن، بەڵام ڕەچاوکردنی تایبەتمەندی زۆرینە گرنگ و پێویستە.