بڕیارێک لە بەرژەوەندی سێ یەکەمەکانی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان دەرکرا
٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١
١٬٠١٥
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، بە مەبەستی ھاندان و پاڵپشتیکردنی سێ یەکەمەکانی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان کە تا ئێستا دانەمەزراون، ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا، ئەو خوێندکارانەی بە شێوازی پارالێڵ لە خوێندنی ماستەر بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٠ لە زانکۆکان وەرگیراون، یەکەمەکان بە ڕێژەی ٧٥٪ و دووەمەکان بە ڕێژەی ٥٠٪ و سێیەمەکان بە ڕێژەی ٣٠٪ لە کرێی خوێندنی ساڵی دووەمیان دابشکێنرێت.