لە میسر ١١٠ گۆڕ و ژمارەیەک ئاسەوار دۆزرانەوە
کوردسات نیوز
٢٨ی نیسانی ٢٠٢١
٩٣٢
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی گەشتوگوزاری میسر، ئەو گۆڕانە لە شوێنەوارێکی پارێزگای دەقھەلیە لە دوری ١٥٠ کیلۆمەتر لە باکوری خۆرھەڵاتی قاھیرە دۆزراونەتەوە و مێژوەکانیان بۆ سێ سەردەمی جیاواز لە ساڵانی ٦٠٠٠ بۆ ٣١٥٠ ساڵ پیش زاین دەگەرێتەوە ، جگە لە گۆڕەکان ژمارەیەک ئاسەواری تری ھەمان ئەو ساڵانە لە ھەمان ناوچە دۆزراونەتەوە .