لە سامەڕا شوێنەوارێکی سەردەمی عەباسییەکان دۆزرایەوە
١٨ی شوباتی ٢٠٢٢
٢٬٧٥٧
ئەندازیاری پرۆژەکە ڕایگەیاند، کرێکارەکان لە کاتی ھەڵکەندن لە پرۆژەکەدا، پارچە شوێنەوارێکیان دۆزیوەتەوە و دەستبەجێ لایەنی رەسمی لێ ئاگادار کراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای بنکۆڵکاری، پارچە شوێنەوارێکی گەورە دەرکەوتووە و ھێڵ و زەخرەفەی سەردەمی خەلافەتی عەباسی لەسەر نەخشێنراوە.
پسپۆڕانی بواری شوێنەوارناسی عێراقیش دەڵێن ، شوێنەوارەکە بۆ سەردەمی عەباسیيەکان دەگەڕێتەوە، کاتێک شاری سامەڕا پایتەختی خەلافەتی عەباسی بووە.