ئەو خشتە قوڕینە بە (٤٢٧-Si) ناسراوە و نەخشەیەکی لەسەرە کە تایبەتە بە پێوانەکردنی ڕووبەرێک زەوی، مێژووی ئەو خشتە قوڕینە دەگەڕێتەوە بۆ ١٦٠٠-١٩٠٠ ساڵی پێش زاینی و لە کۆتاییەکانی سەدەی ١٩دا لە عێراق دۆزراوەتەوە و لە مۆزەخانەی ئیستەنبوڵ دانراوە و بەم دواییانە دکتۆر دانیال مانسفیڵد لە زانکۆی "نیو ساوس وێڵز" لە ئوسترالیا تێبینی ئەو نەخشەیەی سەر خشتە قوڕینەکەی کرد.


لە خشتەکەدا ھاوکێشەی فیساگۆرسی بەکارھاتووە و ئەو لاکێشانەی کە تێیدا کێشراوە لاکانیان یەکسانن و ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کە ڕووپێوەکان لەو سەردەمەدا کۆمەڵە ھێڵێکی ستوونیان داھێناوە کە لەوانەی پێشتر زۆر ووردتر بوون.


بابلیەکان سیستەمی شەست ژمارەییان بەکارھێناوە کە ھاوشێوەی سیستەمی ئەم سەردەمەیە بۆ ژماردنی کات ئەوەش وای کردووە کارکردن لەسەر ئەو ژمارانەی کە لە پێنج گەورەترن قورستر بێت.