شاومی نوێترین جۆری لاپتۆپی " Mi Notebook Pro X 15 " نمایش کرد
٣ی تەمووزی ٢٠٢١
١٬٨٨٠
لە ھەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکراوە ، ئەو لاپتۆپە لە ژێر ناوی " Mi Notebook Pro X 15
" و لە وڵاتی چین بە نرخی سەرەتای 1.240 دۆلار نمایش کرا.
ھاوکات وەک لە ناوەکەی دیارە ڕوونماکەی بە قەبارەی 15.6 ئینجیە لە جۆری OLED بە ڕوونی K3.5 و پانێڵی E4 لە خۆدەگرێت ، ڕێژەی ڕوونما بۆ لاشەی لاپتۆپەکە بریتیە 91% و توانای وەڵامدانەوەی 1 مللی چرکەیە و ڕووناکی دەگاتە 600 نێت و بەڕووپۆشی " Corning Gorilla Glass " داپۆشراوە .
ئەوەی جێ سەرنجە ڕامی لاپتۆپەکە لە جۆری " LPDDR4x-4266 "، و دەرچەی Thunderbolt 4و دەرچەی USB -A 3.2 لە خۆدەگرێت و ھەستەوەری پەنجەمۆری ھەیە و پیشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە ھێزی 130 وات دەکات .