ناسا: ماوەی چەند ڕۆژێکە تەلسکۆبی ھەبڵ لە کار وەستاوە
کوردسات نیوز
١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٣٬١٤٧
ناسا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، تەلسکۆبی ھەبڵ کە ماوەی ٣٠ ساڵە کاری وێنەگرتن و پشکنین و دۆزینەوە گەردونییەکان دەکات، بەھۆی بوونی کێشە لە بەشی سیستمی کۆمپیوتەرییەکەیدا لە کارکردن وەستاوە و چەند ڕۆژێکیشە سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن و ھەوڵیشدەدەن یەکەی یەدەگی تەلسکۆبەکە بخەنە کار.
تەلسکۆبی ھەبڵ لە ٢٤ی نیسانی ١٩٩٠ەوە لەسەر خولگەیەک جێگیرکراوە و تا ئێستاش توانیوویەتی سەدان دۆزینەوە و پشکنینی گەردوونی بکات و ھەزاران وێنەی گەردوونیش بۆ سەر زەوی بنێرێتەوە.
بڕیاریشە لە کۆتایی ئەمساڵدا تەلسکۆبێکی نوێ ڕەوانەی گەردوون بکرێت و بە وردیی و توانایەکی بەرزی زانستی بەزترەوە دۆزینەوە گەردوونییەکان ئەنجام بدات.