عەلی بابا ٨٣٦ ملیۆن دۆلار زیانیکردووە لە سێ مانگی یەکەمی ٢٠٢١دا
کوردسات نیوز
١٤ی ئایاری ٢٠٢١
٨٦٧
گروپی کۆمپانیاکانی عەلی بابا کە لەلایەن "جاک ما"ی ملیاردێری چینیەوە خاوەنداریەتی دەکرێت، لە ڕاپۆرتی دارایی خۆیدا سەبارەت بە چارەکی یەکەمی ٢٠٢١ بڕی ٥ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن یوان زیانیکردووە کە دەکاتە ٨٣٦ ملیۆن دۆلار و ئەوەش قورسترین دۆخە کە لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا تووشی کۆمپانیاکە ھاتووە.
ھۆکارەکەشی بۆ ئەو سزا داراییانە دەگەڕێتەوە کە حکومەتی چین سەپاندی بەسەریدا کە بڕەکەی ٢ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار بوو، سەرباری ئەوەی کۆتایی ساڵی پار عەلی بابا توانی ببێتە خاوەنی ١ ملیار کڕیاری چالاک بە درێژایی ساڵەکە.