شیکلی ئیسڕائیلی کە ناوی دراوی نیشتمانیە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بە جۆرێک پاشەکشەی کردووە کە لە ماوەی ٣ ساڵی پێشوودا بەو جۆرە نەبووە , یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ٤ شیکل بووە و ئەمڕۆ بەڕێژەی ٠.٨٢ ٪ ی بەھاکەی لە دەست داوە .
زیانەکانی ئیسڕائیل تەنھا خۆی لە بەھای دراوەکەیدا نابینێتەوە بەڵکو کەرتی فڕۆکەوانی مەدەنی و بازرگانی وەستاوە و کەرتی گەشتوگوزار و بازرگانی وەستاون و  پێنوێنی بۆرسەی ئیسڕائیل بەڕێژەی ١.٥٦ ٪ دابەزیووە .